برج خنك كننده برج خنك كننده .

برج خنك كننده

نامەيەك بۆ كورده

نامەيەك بۆ "  كوردە " و چاوەجوانەكاني.  

بە يادي رێژنەي پێكەنينەكانمان و  " بە دۆعا هيوا گەنماويەكان، بە دۆعا... " *

چۆنتري خاتون؟

دەنگ و باسي ئەم كاتانە و  زەوي ژێر پێت؟

منيش باشم. ژيان بەردەوامە و ئارەزووەكانيش، لەم خاكەي ژێر پێم خەساوترن.

لێرە سووتان، واتە من و

مردن، واتە بێدەنگيي قومقومەيەكي چڵكني نێو جانتايەكي بێ هاورێ، لە ژێر ئاسمانێكي غەريبدا و... غەريب.

ئاشق بوونيشم، ژوانێكي بێ ماچە و ...  دوور.

لێرە سێدارە ئامێزي بۆ ماچ ئاوەڵايە و

رەشبەڵەكي تنۆكە خوێنەكان، بەدەم بزەي هەنيسكەوە... ماڵي ئاوا چۆپي كێش!

جگەرەيەك دائەگيرسێ و خاك لە  ژێر پێمان، هوون هوون ئەگري و ئێمە نابيستين. خاكمان بە سەر.

لێ گەرێ لە ژوان...

 زۆر خەونمان بە بارانەوە دي.

تەمەن كورتە هاورێ. كورتتر لە سڕينەوەي فرمێسكێكي بێ ئۆقرەي بێ لانە.

كەواتە ماچێك بۆ هيواكانمان و پێكەنينێك بۆ ساچاني دڵتەنگي دابڕاني ئەبەدي ئێوارانمان.

لە بيرمداي و بەهيواي ديدارێكي ئەرخەواني،  لەوبەري پردۆڵەكەي بيرەوەريەكانمان.

و ە ڕ ە ز ي ت   ئەكەم .

سڵاو هاورێم...

 



برچسب: ،
امتیاز:
 
بازدید:
+ نوشته شده: ۲۸ آذر ۱۳۹۸ساعت: ۰۳:۴۳:۴۳ توسط:برج خنك كننده موضوع:

ارسال نظر
نام :
ایمیل :
سایت :
آواتار :
پیام :
خصوصی :
کد امنیتی :