دلم سوخت به حالش.
دڵم بۆي سووتا، كاتێ زانيم، دڵداري لە ڕوانگەي ئەوا، هيچ مانايەكي تري نيە جگە لەوەي " جنسي دووەم" بيت. كاتێ زانيم، خۆش ويستن لە ڕوانگەي ئەوا، ياني بە جێ هێشتن، لە كاتي تەنگانەيا. دڵم بۆي سووتا، بەزەييم به بەدبەختييا هات، كاتێ نە ماناي سوێندي زاني، نە خۆش ويستن نە دڵداري. ئەو، تەنيا ئەوە فێر بووە لە ژيانيا، كە ژن، ياني بوخچەيەك شەرەفي نەبووي پياوێك لە ناو ماڵێكي خنكاو و كەرەسەيەك بۆ شەهوەت. هيچي تر نا.
خۆش ويستن، لە ڕوانگەي پياوێكەوە كە بە پياوەتي ناسراوە، لە ڕوانگەي منەوە، بێ بايەخترين خۆش ويستنە. جا با تا دنيا دنيايە و تا ئەو پياو، با پياوترين بێ شەرەف بێ و بەشەرەفترين پياو. كێشە ئەوەيە، لە ماناي پياوەتي تێ ناگا، ئەم بەشەرەف و عالمەي ناموس، لە ڕوانگەي منەوە بگرە بێشەرەفترين مرۆڤي سەرئەم خاكەيە، با تا دنيا دنيايە مۆسيقا بژەنێ و فرمێسك بڕێژێ و شێعر بهۆنێتەوە و سمێڵي ناپياويشي بڕازێنێتەوە.
قسە زۆره. هەر ئەمەنەم بۆ هات. جا تكايە ژووري ئەدەب بۆ من مەڕازێننەوە. لەگەڵ رێزم، بە تايبەت بۆ پياوەبەنامووسەكان!!!!!!
بە سپاسەوە.
برچسب: ،