خاك
كاتێ مرۆڤ لە دەريايا بژي، مانگ ئـەگرێتە ئـامێزيەوە.
زەوي... زەوي...
بڵێي مرۆڤ چەندە تەنيا بێ وا خاك لە ئـامێزي ئـەگرێ و ئـەويني ئـەبەدي پێ ئـەبەخشێ؟
ئـاي مرۆڤي تەنيا... تەنيا خاك بۆ تۆيە. ھيچي تر نا، ھيچي تر...
مرۆڤ تەنيايە و لە دەريايا ناژي.
خاك بەشي باوەشمانە.
سڵاو لە خاك. سڵاو لە تەنيايي خاكەكەشمان.
برچسب: ،
امتیاز:
بازدید: