نامەيەك بۆ كوردە
كورده گيان! هاوڕێي هەميشەيي كۆڵانەكاني غەريبي، هاوڕێي غەريبتر لە جارانمان، هاوڕێي سييەكانم...
ئێوارەيەكي سەير و سەمەرە... ئێوارەيەكي بەتاڵە لە عەشق و بەتاڵتر لە هيوا. ئەم ئێوارە، ئەبوو لێرە بايتايە، تا شەقامە كان بپێكين بە غەريبي و تەنيايي. سور ئەزانم، ئەم ئێوارە، سييەكاني تۆيش تەقينەوەي تيايە، لەوبەر كۆڵانەكاني منداڵيمان.
تكايە ئاوڕێك بەسەر ئەم شارە و ئەم شەقامە بدەرەوە. شار، بێ تۆ، وێرانەيە. تكايە بڕيارێك بدە و پێكەنينێك ببەخشه.
برچسب: ،
امتیاز:
بازدید: